بۆ/ یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان

بەناوی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم ئەندامانی لقەکەمانەوە، ئەوپەڕی پیرۆزبایی سازدانی ئەم سیمینارە گرنگەتان لێ دەکەین.
ھیوادارین ئەم چالاکییەتان ھەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ بەرەوپێش بردنی زمان و ئەدەبی کوردیمان و دڵنیاشین دەبێتە ھۆی لێک نزیک کردنەوەی زیاتری ڕۆشنبیریی کوردی و ڕۆشنبیرانمان لە پارچەکانی کوردستان.
دەستخۆشیتان لێ دەکەین و ھەر بەرز و پیرۆز بێت وشە و زمان و وێژەی کوردی لە سەرجەم کوردستان.
یەکێتیی نووسەرانی کوردلقی ھەولێر٢٠٢١/٦/١٧